هه‌واڵنێری رووناكی:
رۆژی هه‌ينی رێكه‌وتی 3/7/88 له كتێبخانه‌ی گشتی ئاوایی ناچيت مه‌راسيمێك بۆ رێز لێنان له لاوانی ده‌رچوو بۆ زانستگا به‌رێوه‌چوو. له‌و مه‌راسيمه‌دا لاوانی ده‌رچووی ئاوایی ناچيت و تاقمێك له مامۆستايان و باوكان و ئه‌ده‌ب دۆستان و لايه‌نگرانی زانست به‌شدار بوون. محه‌ممه‌د به‌حری (سارۆخ) (شاعير و نووسه‌ر)، دوكتور ئسماعيل خزري (چالاكی مه‌ده‌نی) و كامه‌ران جه‌وهه‌ری (هه‌ڵوه‌دا)(ئه‌ندامی رووناكی) بۆ به‌شداربووان ئاخاوتن.
سارۆخ پاش خوێندنه‌وه‌ی پارچه هه‌ڵبه‌ستێك، له به‌شيك له وته‌كانيدا نرخی زانست و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانی خوێندنی له دنيای ئه‌مڕۆدا شيكرده‌وه. هه‌ر وه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نيا چه‌كی ئێمه زانسته و حه‌ولدان بۆ به‌ره‌وپێش‌چوون ته‌نيا له‌م رێگه‌يه‌وه به ئه‌نجام ده‌گا.
پاشان د.خزری له‌مه‌ڕ قۆناغی به‌ر له زانستگا و ئه‌و هه‌نگاوه سه‌ركه‌وتووانه‌ی به‌ره‌و زانستگا دوا و له چه‌ند تێبينيه‌كدا چاوه‌ڕوانييه‌كانی له گه‌نجێكی خوێندكار له ئه‌مڕۆدا پێشكه‌ش كرد. هه‌ر وه‌ها ئه‌و ده‌رچوونه‌ی به له دايك بوونێكی نوێ ناوزه‌د كرد و هيوای ژيانێكی سه‌ر كه‌وتووانه‌تری بۆ ده‌رچووان خواست.
دواتر هه‌ڵوه‌دا باسی قۆناغی دوای ده‌رچوون و ئه‌و هه‌لانه‌ی كرد كه له‌و قۆناغه‌دا بۆ خوێندكاران ده‌ڕه‌خسێت تا سه‌ر له نوێ به خۆيان‌دا بچنه‌وه. ئه‌و هه‌ر وه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه زمان نابێ ببێته رێگر بۆ پێوه‌ندی له پێناو به‌ره‌و پێش‌بردنی باری زانست‌دا. به‌رز نرخاندنی نه‌ترسان له گۆڕان، به ئاگاييه‌وه، خاڵێكی دیكه‌ی ئاماژه‌كانی هه‌ڵوه‌دا بوو.
له كۆتایی مه‌راسيمه‌كه‌دا به هه‌ر كام له ده‌رچووان ديارييه‌كی رێزلێنان پێشكه‌ش كرا.
ئه‌م مه‌راسيمه به هيممه‌تی هه‌ڵسووڕێنه‌رانی كتێبخانه‌ی سواره‌ی ئاوایی ناچیت پێكهێنرابوو.
مه‌راسيمه‌كه دوو كاتژمێر و نيوي خاياند و سه‌عات 5 ی پاشنيوه‌رۆ كوتايي پێهات.
له زمان و سه‌ر بێزارم